بەوێنە.. فرۆكە جەنگییەكانی توركیا هاوڵاتییەكی هەرێمیان شەهید كرد

بەهۆی بۆردومانی ناوچەی سیدەكان لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، هاوڵاتییەكی خەڵكی ناوچەكە شەهید بوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆكە ەنگییەكانی توركیا بەبیانووی بوونی بنكەو بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، ناوچەی برادۆستی سەر بە ناحیەی سیدەكانیان بۆردومان كرد و بەهۆیەوە هاووڵاتییەك لە گوندی "بەرمیزە" شەهید بوو.
 
ئیحسان چەلەبی بەرێوبەری ناحیەی‌ سیدەكان بە سایتی ڕۆژنیوزی سەر بە پەكەكەی راگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ، فرۆكە جەنگییەكانی توركیا، چەند ناوچەیەكی دەڤەری برادۆست-یان بۆردوومانكرد، بەو هۆیەشەوە هاووڵاتییەك شەهیدبوو".

ڕوونیشیکردەوە:"ئەو هاووڵاتیە ناوی (هیمداد عوسمان)ە، تەمەنی 36 ساڵە و خێزاندارە و خاوەنی منداڵێكە، لە كاتی گەڕانەوە لە کوێستانەکانی گەلی ڕەش، فرۆكە جەنگییەكان بۆردوومانی ئۆتۆمبێلەكەیان كردووە و دەستبەجێ شەهیدبووە".
 
بەڕێوبەری شارەدێی سیدەکان، ئەوەشی ئەوەشی خستەڕوو:"ئەمە چوارەمین جارە، فرۆكەكانی توركیا بەشێوەیەكی چڕ، بۆردوومانی ئەو دەڤەرە دەكەن لەم مانگەدا، زیانێکی زۆریان بە ناوچەكە گەیاندووە".




PM:09:32:13/11/2017