كادیرێكی یەكێتی: هەر پەرلەمانتارێك سەردانی خورماتوی كرد بەردبارانی بكەن

كادیرێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان  لە خورماتو بەرامبەر بە تێكچوونی بارودۆخی خورماتو رەخنە توند ئاراستەی پەرلەمانتاران دەكات.

محەمەد فایەق كە هاوكات لێپرسراوی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتووە لەنوسراوێكدا دەنوسێت: ئەگەری خەڵكی خورماتو هەست‌و شعوریان بێت جارێكی تر هەر ئەندام پەرلەمانێك دوای باشبونی رەوشی ئەمنی خورماتوو و گەڕانەوەمان بۆ خورماتو سەردانی خورماتوی كرد بەردەبارانیان بكەین. چونكە بە وتەی خۆیان بێت ئەوان خۆیان بە نوێنەری خەڵكی دەزانن.

هەروەها دە نوسێت: له دوای پرۆسه ی ئازادی عیراقه وه تا پیش تێکچوونی بارودوخی خورماتوو له 2017/10/16 سه رجه م په‌رله‌مانتاران ونوینه ری سه رجه م فراکسیونه کان سه ردانی خورماتوویان ده کرد به هه گبه ی به تال ده هاتن و به هه گبه ی به تاله وه ده گه رانه وه و له ئیستادا له م بارودوخه ی خورماتوو نق وجقیان نیه ئاخر دووز خورماتوو شاریکی جوله که یه یاخود شاریکی داعشه کانه وا که‌س نقی لیوه نایات .
محەمەد فایەق لە كۆتاییدا دەنوسێت "خەتای خۆمانه وه کو خه ڵکی دووز هیچی تر ناڵێم".



PM:10:43:13/11/2017