وا بڕیارە سبه‌ینێ پێنج شەممە وه‌فدێكی باڵای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بكات.
جه‌لال جه‌وهه‌ر ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به میدیای گۆڕانی راگه‌یاندووە" بڕیاره سبه‌ینێ وه‌فدێكی باڵای پارتی دیوكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سه‌ردانی سلێمانی بكه‌ن و له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی باڵای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆببنه‌وه".
ئەو ئەندامەی خانەی راپەڕاندن ئامنجی کۆبوونەوەکە ئاشکرا دەکاتە و دەڵێت" كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به بارودۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و قۆناغه‌كانی دوای ریفراندۆم و هه‌مو ئه‌و كێشه و ئاڵۆزییانه‌ی به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان گرتوه".
ئەو سەردانە لەکاتێکدا کە دوێنێ جەلال جەوهەر لە لێدوانێکدا جەختی لەسەر هه‌ڵوه‌شاندنەوەی کابینەی حکومەت و پێکهێنانی كابینه‌یه‌كی كاتیی نوێ پێكبهێندرێت.