به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌ره‌زانیی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت " شه‌پۆلێكی به‌هێزی به‌فرو بارانبارین ڕوو له‌هه‌رێم ده‌كات و بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كیش به‌رده‌وامده‌بێت".
بەپێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌ره‌زانیی هه‌رێم کە کۆپیەکی دەست سپی کەوتوە "ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 19ی تشرینی دوه‌م، هه‌رێمی كوردستان كه‌شێكی ناسه‌قامگیر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و پێشبینیده‌كرێت شه‌پۆلێكی بارانبارین ڕوو له‌ناوچه‌كه‌مان بكات و بۆماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه‌كیش به‌رده‌وامبێت".
کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست كارده‌كاته‌سه‌ر ناوچه‌كه‌و ئاسمانی هه‌رێم بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت و بارانبارینیش له‌ته‌واوی ناوچه‌كه له‌كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ ده‌بارێت".
هەروەها هاتووە" ڕۆژی دوشه‌ممه سه‌رباری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوریش درێژده‌بێته‌وه بۆسه‌ر هه‌رێم و ڕێژه‌ی بارانبارین زیاترده‌بێت، هاوكات سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌ش له‌گه‌ڵ بارانبارینی به‌لێزمه‌و هه‌وره تریشقه، بارسته هه‌وایه‌كی ساردیش له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا كارده‌كاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و پله‌كانی گه‌رما نزمده‌كاته‌وه به‌جۆرێك له‌ناوچه شاخاویه به‌رزه‌كان، به‌فربارینیش ده‌بێت".
كه‌شناسی هه‌رێم جه‌ختیكردۆته‌وه، ماوه‌ی كاریگه‌ی ئه‌و شه‌پۆله بۆسه‌ر هه‌رێم به‌گوێره‌ی نه‌خشه‌كانی كه‌شوهه‌وا تاوه‌كو ڕۆژی دوشه‌ممه 27ی ئه‌م مانگه له‌ژێركاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله‌دا ده‌مێنێته‌وه.