وه‌فدێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات و به‌پێی زانیارییه‌كانیش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سێ پێشنیاز ده‌داته‌وه وه‌فده‌كه.
میدیاکانی گۆڕان بڵاویان کردەوە، وه‌فده‌كه‌ی پارتی له‌لایه‌ن رۆژ نوری شاوه‌یس ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و وه‌فدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له‌لایه‌ن عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتیه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و له‌ئێستادا له كۆبونه‌وه‌دان.
میدیای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن سێ پێشنیازیان ده‌داته وه‌فده‌كه، كه‌پێكهاتوون، له پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی، له‌گه‌ڵ كاركردن بۆ هه‌ڵبژاردنێكی خاوێن له‌واده‌ی خۆیدا.
پێشنیازه‌كه‌ی دیكه‌ش پێكهێنانی وه‌فدێكی نیشتمانیه بۆ گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد.