وێنە .. ته‌رمی ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه دۆزرایه‌وه
بە پێی راگەیەنراوێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ته‌رمی ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه له نزیك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دۆزراوەتەوە.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه "شه‌وی رابردوو پۆلیس ئاگاداركرانه‌وه به‌بوونی ته‌رمێك له نزیك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه".
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو ده‌ركه‌وت كه ته‌رمێك هه‌یه له‌وشوێنه به ناوی (ئه‌مین خه‌لیل میران)ه و ته‌مه‌نی 36 ساڵه و موقه‌ده‌مه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "ته‌رمه‌كه‌ی هه‌ڵگیراوه و ره‌وانه پزیشكی دادی كرا و تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌م رووداوه به‌رده‌وامن بۆ گه‌یشتن به راستی رووداوه‌كه" .
AM:11:36:18/11/2017