ئه‌مریكا مه‌رجی پشتگیریكردن له‌هه‌رێم ئاشكراده‌كات و بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وست، ئه‌مریكا نایه‌وێت حكومه‌تی هه‌رێم به‌لاوازی بچێته‌وه به‌غدا.
ئه‌مڕۆ 18ی تشرینی دووه‌م، رۆژنامه‌ی شه‌روقولئه‌وسه‌ت بڵاویكردۆته‌وه جارێكی تر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و له‌پێشه‌وه‌ی هه‌موشیاندا ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پاڵپشتییه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌دوای ریفراندۆم چڕكردۆته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌یانه‌وێت حكومه‌تی هه‌رێم به به‌هێزی بگه‌ڕێته‌وه بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌ك به لاوازی.
رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی "سه‌ردانه‌كه‌ی برێت مه‌كگۆرك نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی شه‌ڕی دژی داعش، په‌یامێكی نوێی واشنتۆنه بۆ پاڵپشتیكردنی حكومه‌تی هه‌رێم و په‌له‌كردن له‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا".
له‌دوا تویتیشیدا، ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی ئه‌مریكا له‌سنوره‌كه نوسیویه‌تی"به به‌رپرسانی هه‌ولێرمان راگه‌یاند، كه پاڵپشتی له‌حكومه‌تێكی به‌هێز و یه‌كگرتووی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، له‌چوارچێوه‌ی یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراقدا".
هاوكات، لای خۆشیه‌وه، كلاریس باستور، نوێنه‌ری یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌هه‌رێم رایگه‌یاندوه "له‌ڕێگه‌ی نوێترین په‌یاممانه‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم، پشتگیری خۆمان بۆ حكومه‌ته‌كه دوپاتكردۆته‌وه و ئاماده‌یی خۆمان ده‌ربڕیوه بۆ لێك نزیكردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا".