دۆکۆمێنت .. هەرێم هاوردەکردنی لە ٣٤ وڵات قەدەغەکرد

حکومەتی هەرێم هاوردەكردنی بەروبومی پەلەوەر لە (34) وڵاتی جیهانەوە بۆ هەرێم قەدەغە کرد.

بەپێی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی سامانی ئاژەڵ و ڤێرتێرنەری لەوەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم، كە دانەیەکی دەست سپی کەتووە، ئەو وەزارەتە هاوردەكردنی بەروبوومی پەلەوەر لە (34) وڵاتەوە بۆ هەرێمی كوردستان قەدەغەكردووەو هۆکارەکەشی گەڕاندۆتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزای باڵندە لەو وڵاتانە.

لەگەڵ نوسراوەكەدا، لیستی ناوی وڵاتەكانیش هاوپێچ كراوە کە چەندان ولاتی وەک چین و روسیا و کەنەداو ئیتالیا و بلوغاریا و بەریتانیا لە نێویاندایە.




PM:09:00:19/11/2017