وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیاندێکی نوێی بڵاوکردەوە

 وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ زیانه‌كانی ئەو بومەلەرزەیەی شەوی ١٢ ی تشرینی دووەم زەره‌ر و زیانی گیانی و ماڵی بڕی (300) ملیۆن دینار تەرخان دەکات‌.

وەزارەتی دارایی و ئابووری دەربارەی بوومەلەرزەکەی هەفتەی رابردوو کە زەرەو زیانی گیانی و ماڵی، لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستانداوە، بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای (سلێمانی، هەڵەبجە، دەربەندیخان و گەرمیان) وەك پێشینەی بەردەست بۆ راپەڕاندنی ئیشوكارە هەنوكەییەكان، بڕی (300) ملیۆن دینار تەرخانكرا بەمشێوەیە:

1- بڕی (100) ملیۆن دینار بۆ پارێزگای سلێمانی.

2- بڕی (100) ملیۆن دینار بۆ پارێزگای هەڵەبجە.

3- بڕی (100) ملیۆن دینار بۆ ئیدارەی گەرمیان.

هەروەها وەزارەتی دارای ئەوە دەخاتە روو لەسەر راسپاردەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، بڕی یەك ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری تەرخانكراوه‌، بۆ چاككردنەوەی گیروگرفتەكانی ئاو و كارەبا لە شارۆچكەی (دەربەندیخان) ئه‌مه‌ش لەسەر داواكاری پارێزگای سلێمانی بووه‌.
 



PM:05:42:20/11/2017