كەشناسی وادەی كۆتاییهاتنی بارانی ڕاگەیاند


كەشناسی هەرێم وادەی كۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارین ڕادەگەیەنێت و ئاشكراشیدەكات، بارستە هەوایەكی سارد هەرێم دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردۆتەوە كە تیایدا هاتووە  "ئەو شەپۆلە بارانبارینەی هەرێمی گرتەوە كۆتاییهاتوە، تەنها نمە بارانێكی كەم نەبێت لەهەندێ ناوچە دەبارێت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆش ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت".

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە پێشبینی هاتنی بارستە هەوایەكی نیمچە سارد دەكرێت و بۆ هەینی و چەند ڕۆژی داهاتوو كە كاریگەریەكەی لەسەر هەرێم دەردەكەوێت.




AM:11:55:22/11/2017