به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ولێر دانیشتووانی شاری هەولێر ئاگاداردەکاتەوە لە كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ولێر له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه، 23تشرینی دووەم ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه"هاووڵاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە بە هۆی نالەباری کەش و هەوا و بەرزبوونی لێڵی ئاو لە رووباری زێی گەورە، وێستگەکانی پاڵاوتنی ئاو بۆ ماوەیەک راوەستاون و بۆتە هۆی کەم بوونی بڕی ئاو لە ناو شاری هەولێر".
بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو داوا لەهاوڵاتیانی هەولێر دەکات هاوكاربن له كه‌م به‌كارهێنانی ئاو تاوه‌كو دابه‌شكردنی ئاوی ئاسایی ده‌بێته‌وه.