به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر له ناوچه‌ى برووجێرد له سنوورى پارێزگاى لوڕستانى سنوورى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان ڕوویدا.
ناوه‌ندى بوومه‌له‌رزه‌زانى سه‌ر به ده‌زگاى جیوفیزیایی له زانكۆى تاران، بڵاویکردەوە "كاتژمێر 2:00ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینی، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕى 4.3 پله به پێوه‌رى ڕێخته‌ر، له شارى برووجێردى پارێزگاى لوڕستانیدا.
ئەو ناوەندە ئاشکرایکردەوە ناوه‌ندى قوڵایی بوومه‌له‌رزه‌كه 10 كیلۆمه‌تر له ژێر زه‌ویی بووه و ته‌نها 9 كیلۆمه‌تر له شاره‌كه‌وه دوور بووه، به‌ڵام تائێستا هیچ زیانێك به‌هۆى ئه‌و بومه‌له‌رزه‌وه ڕانه‌گه‌یاندراوه.
ڕۆژی له 12ى ئه‌م مانگه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك پارێزگاى كرماشان و ناوچه‌ى سه‌رپێڵ زه‌هاوى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان و باشووری کوردستانی گرتەوە كه گوڕه‌كه‌ى 7.2 پله‌ى ڕێخته‌ر بوو، به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌زاران هاووڵاتى بوونه قوربانى.
شارى برووجێرد، یه‌كێكه له شاره كوردنشینه‌كانى لوڕستان، كه به‌پێی سه‌رژمێرى ساڵى 2006، دانیشتووانه‌كه‌ى زیاتر له 227 هه‌زار كه‌س ده‌بن.