به‌غدا گۆڕانكاری له به‌شه بودجه‌ی ھه‌رێمدا دەکات
بە وتەی په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له پەرلەمانی عێراق بەغدا گۆڕانكاری له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا ده‌كات و ره‌نگه پشكی هه‌رێم بكاته‌وه به سه‌دا 17.
سه‌رحان سلێڤانه‌یی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بەماڵپەڕی فەرمیی حیزبەکەی وتووە "هێشتا پرۆژه‌یاساكه بۆ ئێمه نه‌نێردراوه‌ته‌وه و ره‌نگه بچێته دوای پشووی وه‌رزی په‌رله‌مان".
له‌باره‌ی به‌شه‌بودجه‌ی ھه‌رێمی كوردستانه‌وه، ناوبراو دەڵێت: "دوو بۆچوون لای حكوومه‌ت ھه‌ن، بۆچوونێك باس له‌وه ده‌كات كه بكرێته سه‌دا 15و بۆچوونێكیش ئه‌وه‌یه كه بكرێته‌وه به سه‌دا 17 و ره‌نگه سه‌ر بگرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی وتیشی: "حكومه‌تی عیراق ده‌زانێت به كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێم كارێكی ھه‌ڵه‌ی كردووه و پێچه‌وانه‌ی یاسا و ده‌ستووره، ئه‌و كاره‌ی حكومه‌تی عیراقیش به ھۆی گوشاری كه‌سانێكه‌وه بووه، بۆیه وه‌كوو خۆی لێ ده‌كرێته‌وه".
حكومه‌تی عیراق له ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی عیراقدا به‌شه‌بودجه‌ی ھه‌رێمی كوردستانی بۆ سه‌دا 12.67 كه‌م كرده‌وه، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستانی لێكه‌وته‌وه و رایانگه‌یاند كه ئه‌و بڕه به‌شی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێمی كوردستانیش ناكات.
سلێڤانه‌یی ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "كورد جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه، به ھیچ جۆرێك نابێت به‌شه‌بودجه‌ی ھه‌رێم كه‌م بكرێته‌وه و پێویسته وه‌كو پێشتر سه‌دا 17 بێت".
PM:02:19:25/11/2017