په‌رله‌مانتارێكى پارتی له‌په‌رله‌مانى عيراق ترسی خۆی ناشارێته‌وه له‌وه‌ی دۆسێی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی کە لەلایەن عەبادیەوە وروژێنراوە به سیاسی بكرێت و له‌دژی ركابه‌ره‌كان به‌كاربهێنرێت.
ماجد شنگالی، په‌رله‌مانتارى پارتی له‌په‌رله‌مانى عيراق به ماڵپه‌ڕی "سۆمه‌ریه نیوز"ی راگه‌یاندوه، راده‌ستكردنی دۆسێی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به دادگا، زه‌ره‌ری كه‌متره له گرتنه‌ده‌ستی دۆسیه‌كه له‌لایه‌ن سیاسییه‌كانه‌وه.
شنگالی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌ڵێنی داوه هه‌نگاوی نوێ بنێت بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوانه هه‌ر به وتن ده‌بیسترێن و هه‌موولایه‌ك وه‌ك بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن یاخود گوتارێك ده‌یخه‌نه‌ڕو، تائێستاش هیچ
لێپرسینه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاره گه‌وره‌كان نه‌بینیوه.
ماجد شنگالی له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا جه‌ختده‌كاته‌وه هیچ كه‌سێك نییه دژی له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی بوه‌ستێته‌وه، به‌ڵام ترسی ئه‌وه هه‌یه ئه‌و پرسه بكرێته سیاسی و له دژی نه‌یار و ركابه‌ره‌كان به‌كاربهێنرێت، وه‌ك چۆن له رابردودا له دۆسییه‌كانی لێپرسینه‌وه و دادوه‌ری و هه‌نگاوه‌كانی دیكه‌شدا بینرا.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له وتاری رۆژی سێشه‌ممه 7-11-2017دا رایگه‌یاند، شه‌ڕی داهاتویان به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵكاران ده‌بێت.