بومەلەرزەیەك سەرپێڵی زەهاوی لە خۆرهەڵاتی كوردستان هەژاند و گوڕەكەی ئاشكرادەكرێت.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە جارێكی تر بومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.5 پلە بە پێوەری رێختەر سەرپێڵی زەهاوی لە خۆرهەڵاتی كوردستان هەژاندووەتەوە.
ئاماژەیان بەوەشداوە تا ئێستا زیانەكانی بوومەلەرزەكەی ئەمڕۆ دیاری نەكراوە و نازانرێت زیانی گیانی و مادی هەبووە یان نا
ڕۆژی لە 12ی ئەم مانگە بوومەلەرزەیەك پارێزگای كرماشان و ناوچەی سەرپێڵ زەهاوی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و باشووری كوردستانی گرتەوە كە گوڕەكەی 7.2 پلەی ڕێختەر بوو.
بەپێی دوایین ئاماری فەرمی كە بڵاوكراوەتەوە، لە بومەلەرزەكەی شەوی ١٢ی ئەم مانگەدا، ٤٥٦ كەس گیانیان لە دەستداوە و زیاتر لە ١٢ كەسی تر برینداربوون.