پارتی هۆشداری دەداتە په‌كه‌كه
به‌رپرسی لقی 18ی پارتی له ئامێدی رایگه‌یاند كه كوشتنی كادره‌كه‌ی پارتی له سنووری ئامێدی له ئه‌ستۆی په‌كه‌كه‌دایه و "هۆشدارییان پێ ده‌ده‌ین، كه ده‌ست له‌و جۆره كارانه هه‌ڵگرن".
شه‌وی شه‌ممه‌ی رابردوو له دێره‌لۆكی سه‌ر به ناحیه‌ی شێلادزی له قه‌زای ئامێدی چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ده‌ستڕێژی گولـلـه‌یان له دوو كه‌س كرد كه یه‌كێكیان كادری پارتی بوو به ناوی بڵند عه‌بدی مایی له ناوچه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا.
عومه‌ر ئۆره‌یی به‌رپرسی لقی 18ی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئامێدی سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه به ماڵپه‌ڕی ره‌سمی حزبه‌كه‌ی وت: ''ئه‌و رووداوه‌ی كه له سنووری ئامێدی درووست بووه، په‌كه‌كه لێی به‌رپرسیاره و هه‌مووی ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی په‌كه‌كه، چونكه ئه‌مه چه‌ندین رووداوی هاوشێوه‌ی ئه‌م رووداوه دووباره ده‌بنه‌وه و په‌كه‌كه ده‌یكات".
وتیشی: ''په‌كه‌كه ئه‌م رووداوانه‌یان بۆ خۆیان كردووه‌ته نه‌ریت، ئه‌مه چه‌ندین حاڵه‌تی به‌و شێوه‌یه له‌م ناوچانه روویان داوه. پێش چه‌ندێكیش له چیای سگێری كه‌سێكیان كوشت، له سه‌رسنكێش كارێكی هاوشیوه‌یان كرد".
PM:08:54:27/11/2017