نرخی یۆرۆ و پاوەن دابەزین
بەیانی ئەمڕۆ ٢٨ ی تشرینی دووەم نرخی یۆرۆ و پاوەن دابەزینی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینی.
خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:
- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٥ هەزارو ٢٥٠ دینارە، نرخەکەی هاوشێوەی دوێنێ ٢٧ ی تشرینی دووەمە.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٨ هەزار و ٨٥٠ دینار، دوێنێ بە ١٩٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٥ هەزارو ٩٠٠ دینار، دوێنێ بە ١٦٦ هەزار دینار بوو.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣١ هەزارو ٦٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٠ هەزارو ٤٠٠ دینار.
AM:09:39:28/11/2017