سەرۆکی پێشووی لیستی گۆڕان: پەرلەمانی کوردستان کارتۆنیە

سەرۆکی پێشووی لیستی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت " پەرلەمانی کوردستان کارتۆنییە".

حاکم لەتیف مستەفا، سەرۆکی پێشووی لیستی گۆڕان لە پەرلەمانی عیراق لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ دەنگی ئەمەریکدا دەڵێت " "لە هەرێمی کوردستان و لە بەغداش سیستمی دادوەری لاوازە، رۆژانە 10 تا 15 ملیۆن دۆلاری عیراق لە ئوردن سپی دەکرێتەوە لە ڕێگەی کڕینی شوقە و خانوو، دواتر دەفرۆشرێنەوە و پارەکەی دەبرێتە ئەوروپا، بە بێ ئەوەی یاسا بتوانێت بەدواداچوونی بۆ بکات".
ناوبراو دەڵێت " لە ھەرێمی کوردستان دۆخەکە خراپترە، پەرلەمانی کوردستان پەرلەمانێکی کارتۆنییە و ناتوانێت ھیچ بڕیارێک بدات".

حاکم لەتیف کە ئێستا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە کەسایەتیەکی بێلایەنە، دەڵێت: لە ھەرێمی کوردستان زیاد لە 800 هەزار کادیر و کۆیلەی حیزب کراون بە موچەخۆری بندیوار، بۆیە ناتوانێت موچە دابەش بکات".

ئەو پێیوایە " لە ئێستادا ھەرێمی کوردستان رۆژانە 250 ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردە دەکات، لەگەڵ داهاتەکانی خاڵە سنورمییەکان وەک ئیبراهیم خەلیل و پەروێزخان و حاجی هۆمەران، ئەمە جگە لەداهات و باجەکانی ناوخۆ دەگاتە 500 ملیۆن دۆلار زیاتریش، کە ئەمەش بە تەواوی بەشی موچەی تەواوەتی فەرمانبەرە ڕەسمییەکان
دەکات."




PM:10:55:02/12/2017