په‌یمانگای ته‌كنیكی ده‌ربه‌ندیخان رایدەگەیەنێت به‌هۆی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر بینای په‌یمانگاكه كه‌وتووه به‌هۆی به‌ومه‌له‌رزه‌كه‌وه، بڕیاریدا سێ هه‌فته بكات به‌پشووی فه‌رمی.
لەروونکردنەوەیەکدا پەیمانگای تەكنیكی دەربەندیخان رایگەیاندووە " بەهۆی بوومەلەرزەكەی 12ی مانگی ڕابردوو، زیان بەر بینای پەیمانگاكە كەوتووە و بەهۆیەوە پشووی خوێندكاران تا 25ی مانگی 12 درێژكراوەتەوە".
لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە" لە ئێستادا كاری نۆژەن كردنەوە بۆ بینای پەیمانگاكە دەكرێت و لە هەر گۆڕانكاریەكی دیكە مامۆستایان و خوێندكارانی پەیمانگاكە ئاگاداردەكرێنەوە".
بوومەلەرزەیەکی گەورە شەوی 12ی مانگی ڕابردوو بە گوڕی 7.3 پلە لە ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستانی دا و بەهۆیەوە زیانی گیانی و مادی زۆری لێكەوتەوە و لە دەربەندیخان-یش زیانی بە بەنداوەكە گەیاند.