رێكخراوێكی تایبه‌تمه‌ندی بواری نه‌وت و غاز ئاشكرای ده‌كات به‌هۆی روداوه‌كانی (16)ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه حكومه‌تی هه‌رێم نزیکەی (550) بیره نه‌وتی له ده‌ستداوە.
رێكخراوی دۆر كه رێكخراوێكی تایبه‌تمه‌نده به بواری نه‌وت و غازی هه‌رێم راپۆرتێكی له‌سه‌ر شكستی حكومه‌ت له بواری وزه بڵاوكرده‌وه، راپۆرته‌كه ده‌ڵێت كه‌رتی نه‌وت و غازی هه‌رێم كه‌وتوه‌ته دۆخێكه‌وه كه ئه‌گه‌ر شكستی نه‌هێنابێت له لێواری كه‌وتن نزیكه و هه‌رێمی كوردستان له ساڵی (2017)دا به‌نزیكه‌یی (500) بۆ (550) بیره نه‌وتی له‌ده‌ستداوه كه (360) بیریان به‌رهه‌مداربون و داهاتی مانگانه‌یان (500) ملیۆن دۆلار بوه.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه؛ ئێستا به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێم بۆ (220-250) هه‌زار به‌رمیل دابه‌زیوه ئه‌وه له كاتێكدایه پێشتر هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم سه‌روی (700) هه‌زار به‌رمیل بوه له رۆژێكدا.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه غازی سروشتی خاڵی به‌هێزی هه‌رێمه، به‌ڵام تا ئاسۆیه‌كی باش به‌دی نه‌كرێت بۆ ده‌رچون له ئابوری عێراق پێویسته هه‌نارده نه‌كرێت و له‌ناوخۆدا به‌كاربهێنرێت، چونكه هه‌نارده‌ی غازی سروشتی هه‌رێم ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به ژێرخانی غاز و له‌روی داهاتیشه‌وه سودێكی ئه‌وتۆی بۆ هه‌رێم نابێت.