هاوڵاتیەک گیانی لەدەستدا

پۆلیسی راپەرین ڕایگەیاند هاووڵاتییەك لەكاتی كاركردن بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستداوە.


بەرێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ راپەڕین رایگەیاندووە "كاتژمێر 9‌ سەرلەبەیانی‌ ئەمڕۆ لە ناحیەی چوارقوڕنە سەر بە قەزای ڕانیە، هاوڵاتییەكی كاسب بەناوی‌ (د.ع. ر) تەمەن 35 ساڵ لە رەگەزی نێر دانیشتوی ناحیەی حاجیاوا گەڕەكی حاجیاوای كۆن لە كاتی كاركردنیدا لە خانوویەك بەهۆی تەزوی كارەبا گیانی لەدەستدا".

دەشڵێت" رێكاری یاسایی گیرایەبەر و تەرمەكەی بەڕێكرا بۆ پزیشكاری دادوەری ڕانیە و دوای ئەنجامدانی توێكاری بۆ تەرمەكەی ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە".

لەراگەیەندراوەكەشدا پۆلیسی راپەرین ئەوەشی خستۆتەروو " دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كرایەوە و لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكە بەردەوامە و كەسیش دەستگیر نەكراوە".




PM:10:14:04/12/2017