بەفر بارین چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە

كەشناسی هەرێم كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، سبەینی لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت.

بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و خێرایی با زیاد دەكات لەگەڵ ئەگەری باران بارین، هەروەها سبەینێش لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێم بەفر دەبارێت.

كەشناسی هەرێم ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ١٧ پلە و نزمترینیش ١٥ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ١٤ پلە بە ٧ پلە دەبێت، لە دهۆكیش ١٥ بە ١٠ پلە دەبێت، هەروەها لە كەركوكیش ١٨ پلە بە ١٠ پلە دەبێت.

وتیشی، سبەینێ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ١٠ پلە و نزمترینیش ٨ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ٧ پلە بە ٥ پلە دەبێت، لە دهۆكیش ٧ بە ٦ پلە دەبێت، هەروەها لە كەركوكیش ١٤ پلە بە ١٠ پلە دەبێت.





PM:12:53:06/12/2017