دایكێك مامەڵەیەكی خراپ لەگەڵ منداڵەكەی دەكات و وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتیش دەڵێت "كێشی ئەو منداڵە بۆ تەنها 10 كیلۆ دابەزیوە"
محەمەد هاودیانی، وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی "ئەمرۆ چوار شەممە ئاگادار كرامەوە بەبونی كەیسێكی توندو تیژی دژی منداڵێك كە لەلایەن دایكیەوە نامرۆڤانە مامەڵەی لەگەڵ كراوە".
محەمەد هاودیانی كە سەردانی نەخۆشخانەی ڕاپەرینی كردووە لە هەولێر بۆ بینینی ئەو منداڵە دەڵێت "زۆر نامرۆڤانە مامەڵە لەگەڵ (یوسف)ی نۆ ساڵ ئەنجام دراوە و دوای پشكنیننی تەندروستی دەركەوتووە كە ماوەی دوو مانگە خۆراكی پێنەدراوە ئەوەش وایكردووە كێشی ئەو منداڵە بۆ تەنها 10 كیلۆ دابەزیو" .
ئەوەشی وتووە "ئەو منداڵە لەجوڵە و رۆیشتن كەوتووە، بۆیە بریاریانداوە بەزوترین كات خزمەتگوزاری تەندروستی پێشكەش بكرێت و دواتریش بگوازرێتەوە بۆ خانەكانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی".