وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی قسه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه به سه‌ر داعشدا كه عه‌بادى ئێستا نازى پێوه ده‌كات، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى كوردستان نه‌بوونایه، هه‌رگیز به‌دى نه‌ده‌هات.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێدوانێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی سه‌باره‌ت به لێدوانێكی عه‌بادی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له‌به‌شێكیدا هاتووه "زۆر به‌داخه‌وه بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى وڵاتێك كه هێرشكردنه سه‌ر خه‌ڵكى وڵاته‌كه‌ى، له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتن به سه‌ر تیرۆرستاندا پێكه‌وه به‌راورد و هاوتا ده‌كات و به شانازییه‌وه لافى پێ لێده‌دات".
ده‌قی لێدوانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
دوێنێ 6/12/2017 له لێدوانێكى نابه‌رپرسانه و له بۆنه‌یه‌كى حیزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامی‌دا، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادى، هێرش و داگیركاریى هێزه عێراقییه‌كانى له ڕۆژى 16ى ئۆكتۆبه‌رى ڕابردوو و ڕۆژانى دواتردا، به سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره
له قه‌ڵه‌م دا و پێى وایه هیچى له‌سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى شكاندنى داعش له عێراق كه‌متر نییه.
عه‌بادى داگیركردنى سه‌ربازى و هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، كوشتن و ئاواره‌كردنى خه‌ڵكى كه‌ركووك، خورماتوو و ناوچه‌كانى دیكه، ڕووخاندن و ته‌قاندنه‌وه‌ى خانوو و تاڵانكردنى ماڵى هاووڵاتیانى كوردستان له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه، به سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره له قه‌ڵه‌م ده‌دات و له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا هاوتا و به‌راوردى ده‌كات.
ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه به سه‌ر داعشدا كه به‌ڕێز عه‌بادى ئێستا نازى پێوه ده‌كات، به شاهیدیى هه‌موو دنیا ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى كوردستان نه‌بوونایه، هه‌رگیز به‌دى نه‌ده‌هات، هه‌مان ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ى ئه‌گه‌ر گیانفیدایى و به‌رگریى جوامێرانه‌ى ئه‌وان نه‌بووایه، له دواى 16ى ئۆكتۆبه‌رى ڕابردووه‌وه، هێزه عێراقییه‌كانى ژێر فه‌رمانده‌ییى به‌ڕێز عه‌بادى، هه‌موو كوردستانیان به ده‌ردى خورماتوو ده‌برد.
زۆر به‌داخه‌وه بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى وڵاتێك كه هێرشكردنه سه‌ر خه‌ڵكى وڵاته‌كه‌ى، له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتن به سه‌ر تیرۆرستاندا پێكه‌وه به‌راورد و هاوتا ده‌كات و به شانازییه‌وه لافى پێ لێده‌دات. له كاتێكدا هه‌مووان چاویان له ڕه‌خساندنى زه‌مینه‌یه‌كى ئارام و له‌باره بۆ گفتوگۆ و نه‌هێشتنى ناكۆكى و ئاڵۆزییه‌كان، ئه‌م لێدوانه كرۆكى بیركردنه‌وه و هه‌موو ئه‌و ڕق و قینه ده‌رده‌خات كه به‌رامبه‌ر گه‌لى كوردستان هه‌یانه، به‌ڵام مێژوو سه‌لماندوویه‌تى كه‌ئیراده‌ى گه‌لى كوردستان به هیچ كه‌س و هێزێك نه‌شكاوه و ناشكێت.
وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه
7/12/2017