پۆستەکەی قوباد تاڵەبانی کۆمێنتی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا

پۆستەکەی دوێنێی قوباد تاڵەبانیکە لە هەژماری فەیسبوکی خۆی بڵاویکردەوە لەسەر چۆنێتی دەستپێکردنی ڕۆژێکی نوێ لە ناو منداڵەکانی و خێزانەکەیدا بە سەدان کۆمێنتی تەنز ئامێزی بۆ هاتووە و بەشێک لەو کۆمێنتانە هێندە تراژیدین.


قوباد تاڵەبانی لە پۆستەکەدا نوسیوێتی : ئەم بەیانیە منداڵەکانم هەڵساند لە خەو، جلیانم گۆڕی، نانم دانێ و بەڕێم کردن بەرەو قوتابخانە، ریازەی خۆمم کرد و ئێستا بەرەو سلێمانی بۆ چەند کۆبونەوەیەک لەگەڵ کادر و بەرپرسانی یەکێتی بۆ باسکردنی ئایەندەی یەکێتی و گرنگی بەستنی کۆنگرە.

هاوڵاتییەکی خەڵکی خانەقین کۆمێنتێکی نوسیوەو کۆمێنتەکەی هەرزوو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەرقاڵ کردووەو بە خۆیەوەو بە دەیان هاوڵاتیش هاوخەمی خۆیان بۆ ئەو هاوڵاتییە خانەقینییە دەربڕیوەو ئەو هاوڵاتیە خانەقینییە بۆ قوباد تاڵەبانی نوسیوێتی :بةريز كاك قوباد منيش لة خانقينم ئةم بةيانيية منالةكةم هةلساند وتم كجم زوو بجؤ ئةمرؤ بينج شةممةية وتى بابة جى بكةم بجم سروودى ئةى رةقيبيان كرد بة (موطني) ئيستا ئالاى عيراقيش بةرزئةكريتةوة. تاساندمى, وتم بوةستة تاخير بجؤ.

هاوڵاتییەکی تر بە توڕە بوونەوە بۆ قوباد تاڵەبانی دەنوسێت : منیش هەلسام لەخەو سەرەتا چوم فیوزی مولیدەم لێداوە..... پاشان..... ئاوی گەرم نەبوو تا دەموچاوی مندالەکان بشۆم ..... شەقامەکەی بەر دەرگامان قوڕ و قوڕاوە هەتا چۆکت بەقور دەبێ تا دەگەیە شوێنێک..... دواتر دانیشتم بیرم لە چۆنیەتی دانەوەی قەردەکان کردەوە کە لەسایەی سیاسەتە حەکیمەکانی بەرێزتان و هاورێکەت توشی بوین.... زەحمەت نەبی ئەو موچەیە کەی دابەش دەکەن جەنابی جێگری حکومەت..!؟ وامەزانە خەلک حەزناکەن وەک تۆ بژین...!؟.

هەروەها کەسێکی تر لە ڕیزی کۆمێنتەکاندا نوسیوێتی :لای ئێمەش دراوسێکەم ووتی مناڵەکەمم نەناردۆتە مەکتەب منیش ووتم بۆ خۆ عوتڵە نییە ؟ ووتی نەوەڵا ڕاستیت بوێت پارەم پێ نەبوو بێدەمێ و ووتم با نەچێت و لەوێ سەیری دەمی منداڵی خەڵکی بکات کاتێک شت دەخۆن ..

هاوڵاتییەکی تریش کە دیارە پیشەی پێشمەرگەیە دەنوسێت : منیش ئەم بەیانیە،لەخەوهەستام و خۆم ریکخست بۆدەوامی سەربازی..مناڵەکانم هەر چواریان داوای یەکی(۲۵٠)دینای ڕۆژانەیان لێکردم پێم نەبوو بیاندەمێ،پاکەتێک جگەرەی ۵٠٠ دیناریم بەقەرزکری و سوارسەیارەیەکی دۆست بووم بەبێ کرێ.....

کەسێکی تریش کە وەک دەردەکەوێت لە دورە وڵآتە و نوسیوێتی: کاک قوباد ئەم بەیانیە منیش کە ئێستا لەوڵاتی سودان کاردەکەم لەبەرئەوەی وەک ئەندازیارێک دوو ساڵ بێ ئیش بووم لەسایەی حوکمەت و حیزبەکەت وحیزبەکانی تریش بۆ پەنجاهەم ڕۆژە بەدڵی پڕلەخەموو دووریەوە ڕۆشتمە سەرکار بەهیوایەی کەهاتمەوە بۆسلێمانی کوڕەکەم بەڕێکەم بۆقوتابخانە کەئەمساڵ یەکەم ساڵی خوێندنیەتی وتائێستا نەمدیوە لەگەڵ هاوڕێکانی قوتابخانەکەی و لەنێو قوتابخانەکەیدا .

ئافرەتێکیش کە دیارە خەمی زۆری لە دڵآ هەڵگرتووە دەنوسێت : کاک قوباد ئەم بەیانیە منیش کە ئێستا لەوڵاتی سودان کاردەکەم لەبەرئەوەی وەک ئەندازیارێک دوو ساڵ بێ ئیش بووم لەسایەی حوکمەت و حیزبەکەت وحیزبەکانی تریش بۆ پەنجاهەم ڕۆژە بەدڵی پڕلەخەموو دووریەوە ڕۆشتمە سەرکار بەهیوایەی کەهاتمەوە بۆسلێمانی کوڕەکەم بەڕێکەم بۆقوتابخانە کەئەمساڵ یەکەم ساڵی خوێندنیەتی وتائێستا نەمدیوە لەگەڵ هاوڕێکانی قوتابخانەکەی و لەنێو قوتابخانەکەیدا .

هاوڵاتییەکی تریش کە وەک دەردەکەوێت خۆی و هاوسەرەکەی بڕوانامەی بەرزیان هەیە و وڵاتیان بەجێهێشتووە ئاوا ژیانی پەنابەری خۆی منداڵەکانی بۆ قوباد تاڵەبانی دەنوسێت :كاك قوباد منيش ئةم بةياني مندالةكةم كوري و نان بيداو لةكةلي روشتم بو خويندنكا لة شاروجكةيةك دةزيم نزيك شةفيلد لة بةريتانيا لةبةر ئةوةي مافي بةنابةريم ني ية ناتوانم ئوتومبيل ليبخورم باران كرديني بةئاو ،لةسايةي حكومةتة فاشيلةكةي جةنابتان كوردستانم جي هيشت سال و نيويكة وة خوم ماسترم هةبوو لة هةندةسةي مدني و خيزانيشم ماستةري هةية لة ياساي كاكيري ١٠٠٠ وةك ئيمةتان سةركةودان و مال ويران بوون لةسايةي تو و حزبةكةت و برادةراني زةرد ..

کچێکی تر بۆ قوباد تاڵەبانی نوسیوێتی : ئینجا قوبادی بەڕێز من وامزانی بۆ ناو خەڵک بەڕێ کەوتی تا بزانی چ دەگۆزەرێ لەم ووڵاتە بەڵام ئێوە زۆر حەز بە کۆبوونەوە دەکەن چونکە پڕە لە نوکتەو قسەو باسی خۆش.

کەسێکی تریش دەوامی فەرمانگەکان دەخاتەوە بیری تاڵەبانی و دەنوسێت :منیش ئەمڕۆ بەیانی کات۸:۳٠ چوم بۆ ۳ فەرمانگە ۲ فەرمانگە یەک کەسی لێ نەبوو پاسەوانەکە ووتی ٥ شەممە دەوام نیە و یان ۱ شەم وەرەوە یان ۳ شەم ئەگینا ئیشەکەت ناکرێت کاتێک من و تۆ هاوتا نەبوین بۆ کاروباری فەرمانگەکان حەق نیە باسی دەوڵەت داری بکەن

کەسێکی تریش کە دیارە خەڵکی خورماتووە دەنوسێت : بابه توو فرياى خورماتوو و مندالانى خورماتوو بكةوه هةر ميش يةك به ميوانى خوتان نازانن كورسي و دةسلات خوشه بةلام ابيت مافي ميللةت يش بدةيت توو خةلكى خورماتوو 50روزه له سةر شةقام و بيابان كانى ناوجةى كةرميان اخةون توو هيج هةلويست يةكت نيه بيرت جو هةمو خورماتوو يةكيتى بو دةنكى دا بو ئةوى بةريزتان بجيته دةسلات ئيوةش بو خوتان هةر خةريك جاى كةرم اخونةوه له خورماتوو نابةرسن .

لە هەموو شارو ناوچەکانی هەریمەوە کۆمێنت بۆ قوباد تاڵەبانی نوسراوەو کەسێکی تریش نوسیوێتی : کاک قوباد چون ژیانی زارووکه کانت ریک و پیک ده که ی خوشی بو ده وئ، هه روه سا خه لکه کانی تر وه ک تو زارووک و ژنی هه یه و به لام گاز و کاره بی نیه خوت پئ گه رم بکهن و به یانیان وه ک جه نابت به رئ بکه ن نه ک به ته نیا بو قوتابخانه به لکو بو کار تا وه کو ژیانی پئ سه ر ببه ن، جه نابت و کاک نیچیرفان ئیستا به خیوکه ری زاروک و خه لکی کوردستانن و به رپرسی یه که می ئه م تاوانه ن ئیستا له کوردستان رووده ده ن، بو نموونه ئه و زارووکی دوئنئ له هه ولیر له لایه ن دایکی ئه شکه نجه داوا بو ئه وه ی رووی له کار نه کردووه.





PM:02:29:08/12/2017