وته‌بێژی عەبادی وه‌ڵامی به‌رێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ده‌داته‌وه و ئاشکرای دەکات هیچ كاتێك بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دیاری نه‌كراوه.
سه‌عد حه‌دیسی، وتەبێژی نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیا عێراقییەکان رایگه‌یاند "داواكارییه‌كانی به‌غدا رونن و ده‌بێت فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی بخرێنه ژێر كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مەدەنییەوە ( بەغدا )، ئه‌و كاته قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم لاده‌برێن".
وتەبێژی سەرۆکی وەزیران دەڵێت "هیچ رێككه‌وتنێك هه‌بێت بۆ لابردنی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی کوردستان".
ته‌لار فایه‌ق به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر چەند رۆژێک لەمەوبەر رایگه‌یاند بوو" پێش كۆتایی ئه‌مساڵ قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم لاده‌برێت".