عەلی حەمە ساڵح وەڵامى وەزارەتى سامانه سروشتییه‌کان دەداتەوە و دەڵێت، "ئەگەر پرسیارکردن لە داهاتى نەوت ئاژاوه‌چێتی بێت، به‌ڵێ من ئاژاوه‌چیم".
عەلى حەمە ساڵح، پەرلەمانتارى کوردستان لە فراکسیۆنى گۆڕان لە ڕونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکى بۆ "سپی میدیا" نێردراوە تیایدا هاتووە، "له ڕونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئه‌مڕۆ ( ٨ی ١٢) وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان ئێمه به ئاژاوه چی داده‌نێت، گوایه سه‌رقاڵی سه‌رلێشێواندنی خه‌ڵکین، من ته‌نیا ئه‌وه‌م وتووه له نوسراوه‌که‌ی سامانه سروشتییه‌کاندا هاتووه".
ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە "ئه‌گه‌ر پرسیارکردن له داهاتی نه‌وت و چاره‌نووسی ١٠ ملیار دۆلاری داهاتی نه‌وت پێش ٢٠١٤، پرسیارکردن له فرۆشتنی نه‌وتی که‌رکوک له ٢٠١٤ تاوه‌کو ته‌سلیمکردنی که‌رکوک به به‌های ١٥ ملیار دۆلار ئاژاوه‌چێتی بێت، به‌ڵێ من ئاژاوه‌چیم".
ئەو پەرلەمانتارەى گۆڕانە ئەوەشى وتووە: "ئه‌و نه‌وته‌ی چوار ساڵی دیکه به‌رهه‌مدێت فرۆشتووتانه و پاره‌که‌ی نادیاره، به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌وت و پڕ دزی نه‌وته‌وه ئه‌م وڵاته تووشی داڕوخانی گه‌وره ده‌بێت، میلله‌ت بێ موچه و بێ نان ده‌بێت، ده‌ڵێن سه‌رلێشێواوی".
هەروەها دەڵێت، له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و دیارنه‌مانی هه‌زاران ملیۆن دۆلاری ئه‌م وڵاته ده‌یان سکاڵام تۆمارکردووه له‌سه‌ر سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت و ئاشتی هه‌ورامی و چه‌ندین وه‌زیری دیکه، به‌ڵام ناهێنرێنه دادگا، "داواده‌که‌ین بێنه په‌رله‌مان، به‌ڵام جورئه‌ت ناکه‌ن".
عەلى حەمە ساڵح دەشڵێت، "به دڵنیایی ڕۆژێک دێت له‌سه‌ر دزینی هه‌زاران ملیۆن دۆلاری ئه‌م وڵاته ده‌چنه دادگا، ئه‌گه‌ر هێزێکی سیاسی ئازا و بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز هه‌بوایه، ئێستا ئه‌م ده‌سته‌ی حوکمڕانییه جورئه‌تیان نه‌ده‌کرد له‌م وڵاته‌دا بونایه".
ئەمڕۆ وەزارەتى سامانە سروشتیەکانى حکومەتى هەرێم ڕونکردنەوەیەکى لە بارەى لێدوانى (عەلى حەمە ساڵح و شێرکۆ جەودەت)ەوە بڵاوکردەوە.
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان له روونکردنەوەکەیدا باس لەوە دەکات، "بەپێی فەرمانی وەزاریمان ژمارە 6884 لە پێنجی كانوونی یه‌كه‌می 2017دا ئەم نەوتە بە نرخی (برێنت - 18) دۆلار فرۆشراوە، واتە نرخی برێنت چەند بێت بە 18 دۆلار کەمتره، بۆ نموونە ئەگەر نرخی برێنت 63 دۆلار بێت لە بازاڕی جیھاندا، واتا بە 45 دۆلار فرۆشراوە، ئەم نرخە لە بەرژەوەندیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە و لەبەر کوالیتی نەوتە خاوەکە کە قورسە و کبریتی تێدایە".
ئەو وازارەتە دەڵێت " تێچووی گواستنەوەی بۆ ھەناردەکردن بۆ دەرەوەی وڵاتیش ئەم نرخە ناکات، بەڵکو لە بەندەری جەیھانیش (برێنت - 20) دۆلار دەکات، واتە بۆ ئێمە دوو دۆلار باشترە، ھەر لەبەر ئەمەش کڕیارە ناوخۆییەکە بەشێوەی قەرزی کاش وەریگرتووە و کۆمپانیای بەرھەمھێنەریش ئاگادارە".
ئه‌و وه‌زاره‌ته په‌یامێك ده‌داته هه‌ردوو په‌رله‌مانتار و بۆی نووسیون، باشتر وابوو ئەو دوو پەرلەمانتارە پرسیاریان لە وەزارەتمان بکردایە تا وەڵامیان دەست دەکەوت، نەك تەنیا بە مەبەستی "ئاژاوەچێتی" و "سەرلێشێواندن"ی ھاووڵاتییان بێت کە بەداخەوە ھێشتا بەردەوامن لەسەر ئەم رەفتارانەیان لەم قەیرانەدا، کە لە مەبەستی نووسراوەکانمان تێ ناگەن و نایانەوێت تێ بگەن و بەشێوەی ھەڵە لێکی دەدەنەوە و بڵاوی دەکەنەوە.
د. شێرکۆ جەودەت و عەلی حەمە ساڵح لە دوو لێدوانی جیادا باس لەوە دەکەن، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی کێڵگەی شێخان تەنیا بە 18 دۆلار لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە فرۆشراوە.