داوا دەكرێت ڕۆژێك بكرێتە پشوو

ژمارەیەك پەرلەمانتار لە پەرلەمانی كوردستان یاداشتێك پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەن بەمەبەستی دیاریكردنی رۆژێك بۆ پێشمەرگە لە هەرێمی كوردستان و دەیانەوێت بكرێتە پشووی فەرمی.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئاری هەرسین ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك یاداشتێكی بلاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوەكردووە '' لەبری بە پشووكردنی ڕۆژی دامەزراندنی سوپای دەوڵەتی عێراق، دەبێت ڕۆژێكی ساڵ تایبەی بێت بە ڕۆژی پێشمەرگە و بكرێتە پشووی فەرمیش".

بەگوێرەی یاداشتەكە، داوا كراوە كە رۆژی ٦/١ رۆژی دامەزراندنی سوپای عێراق بخرێتە پرۆژەی كاری دانیشتنی رۆژی ٤ شەممەوە و تیایدا بڕیار بدرێت كە چیتر ئەو رۆژە نەبێتە پشووی فەرمی نەبێت لە هەرێمی كوردستاندا.

ئامادەكردنی ئەو یاداشتە دوای ئەوە دێت ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە حەیدەر عەبادی لە وتاری سەركەوتن بەسەر رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا ناوی سەرجەم هێزە عێراقییەكانی هێنا، بەڵام ناوی هێزەكانی پێشمەرگەی نەهێنا و ئەمەش كاردانەوەی توندی هاوڵاتیان و پێشمەرگەی بەدوای خۆیدا هێنا.



PM:01:06:11/12/2017