كۆمپانیای (لاكتالیس)ى فه‌ڕه‌نسى بۆ دروستكردنى شیر، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى ته‌ندروستى ئه‌و وڵاته، داوایه‌كی نێوده‌وڵه‌تى گه‌وره‌یان ڕاگه‌یاند، بۆ كشانه‌وه‌ى جۆره شیرێكى منداڵان و تەندروستی عێراقیش هۆشداری دەدات.
كۆمپانیای (لاكتالیس)ى فه‌ڕه‌نسى بۆ دروستكردنى شیر، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى ته‌ندروستى ئه‌و وڵاته دواى تووشبوونى 26 منداڵ به‌نه‌خۆشی سا‌لمۆنیلا، به‌گومانى ئه‌وه‌ى هه‌ڵگرى نه‌خۆشییه‌كه داوای کشانەوەی جۆرە شیرێکی منداڵان دەکەن.
لاى خۆشیه‌وه، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق نووسراوێكى به‌په‌له‌ى بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه چاودێرییه ته‌ندروستییه‌كانى عێراق ناردووه، بۆ ئه‌وه‌ى نموونه‌ى شیره‌كه ڕه‌وانه‌ى تاقیگه‌كان بكه‌ن و له ماوه‌ى به‌سه‌رچوونی بكۆڵنه‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى فه‌رمانی كردووه، به‌پێی یاسا و ڕێكاره‌كان چاودێریی ده‌روازه‌كان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگه لههاوردهى ئه‌و شیره بكرێت.
لە وەڵامدا دکتۆر خاڵس قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاند "تائێستا هیچ نووسراوێکی لەو جۆرە بۆ وەزارەتی تەندروستی کوردستان نەهاتووە".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه ئەو شیرە لەهەرێمی کوردستاندا هەیە، وتیشی "ناتوانین پشکنین بۆ ئەو شیرە بکەین تا نووسراومان بۆ نەیەت، هەروەها ئەو شیرەش بەوەجبە دێت، بۆیە دەبێت بزانرێت کام وەجبەیە کە مه‌ترسى له‌سه‌ره".
وه‌ك له نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراقدا هاتووه، جۆرى شیره‌كه ناوى (سیلیا)یه و له فه‌ڕه‌نسا دروستكراوه.