فەرماندەی فیرقەی ئاڵتونی لە هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق هێرشێکی توند دەکاتە سەر فەرماندەکانی یەکێتیئ لە کەرکوک و دەڵێت " ئێوە بڕۆن خاک و ئاوی خۆتان فرۆشت".
فەرماندەی فیرقەی ئاڵتونی عێراق کە لەلایەن فازل بەراوریە کە سەر بەپارتیە، فەرماندەی دەکرێت، وەڵامی وەستا رەسوڵ بەرپرسی میحوەری باشووری کەرکوک دەداتەوەو دەڵێت " ئەوانەی ناوی من دەهێنن، دەیانەوێت دەستی چەوری خۆیان بەمن بسرن”.
فازل بەرواری لە وەڵامدانەوەکەیدا کە لە میدیاکانی پارتی بڵاوکراونەتەوە، ئاشکرای دەکات لەرۆژی 16ی ئۆكتۆبەر ئەو لەپشو بوەو، داواش دەكات هەر كەسولایەنێك بەڵگەی لایە کە ئەو فەرماندەی گرتنی کەرکوک کردبێت لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە با بیداتە دادگا.
فازڵ بەرواری لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت "ئەوانەی دەڵێن بەڵگەمان لایە من قسەی لەسەر ناكەم، با بچن بەڵگەكان بدەنە دادگا، ئەوان خاكو ئاوی خۆیان فرۆشتو دۆراندیان، ئێستاش خەریكی بەخشینەوەی تۆمەتن بەمو بە ئەو، له رۆژی 16 ئۆكتۆبهر كه هێرش كرایه سهر شاری كهركوك و ناوچه دابراێندراوهكان من له پشودابوم و له كهركوك نهبوم و بهشداریشم لهوهێرشهدا نهكردوه”.
شەوی ١٦ ی تشرینی یەکەم حەشدی شعبی و هێزە عێراقییەکانی تر پەلاماری کەرکوکیان داو لە ١٢ کاتژمێردا بەتەواوی کۆنترۆڵیان کرد، هێزی پێشمەرگە شەڕێکی کەمی بۆ بەرگری کردن لەو شارە کرد، پارتی یەکێتی بە " خیانەت " تۆمەتبار دەکات، یەکێتی یش سەرکردەکانی پارتی لە پرسی ریفرندۆمدا بە ملهور ناوزەد دەکات