جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان زانیاریه‌كی گرنگ له‌باره‌ی موچه‌وه ئاشكرا ده‌كات.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند" پاشکەوتی مووچەی هێزەکانی ئاسایش پێشتر بڕیاری لەسەر دراوە، هەرچی پاشەکەوتی مووچەی پێشمەرگەیە تەنها پلەدارەکان دەیانگرێتەوە".
جه‌عفه‌ر ئیمنكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌مه‌راسیمی ڕۆژی ئاڵای كوردستاندا كه له‌ناو په‌رله‌ماندا به‌ڕێوه‌چوو وتی " پێشتر بڕیاری پاشه‌كه‌وتی هێزه ئه‌منیه‌كان دراوه".
سەرۆکی پەرلەمان دەربارەی پاشەکەوتی موچەی هێزەکانی پێشمەرگە وتی " پله‌داره‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پاشه‌كه‌وت ده‌یانگرێته‌وه، به‌ڵام موچه‌ی پێشمه‌رگه ده‌ستكاری ناكرێت و هێزه‌كانی ئاسایش و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیش هاوشێوه‌ی پێشمه‌رگه ته‌نها پله‌داره‌كانیان پاشه‌كه‌وت ده‌یانگرێته‌وه".
ئێمنکی لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی، "به‌م نزیكانه پڕۆژه یاسایه‌ك له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت كه 30 ماده‌یه‌و تایبه‌ته به‌چاكسازییه داراییه‌كان و ده‌شبێته هۆكارێك بۆ زیادكردنی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی".