بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی قەزای رواندز خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لەئێستاشدا خۆپیشاندانەكە برینداری لێكەوتۆتەوە
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 18ی كانونی یەكەمی 2017 بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی قەزای رواندز خۆپیشاندانیان ئەنجامدا سێ خۆپیشاندەر بریندار بوون كە هەرسێكیان پێشمەرگەن و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بە قۆناغە تفەنگ بریندار كراون.
بەگوێرەی زانیاریەكان هێزێكی زۆری ئەمنییش لە قەزاكە بڵاوەی پێكراوە و رێگەی سۆران رواندزیش لەئێستادا داخراوە و رێگەنادرێت رۆژنامەنووسان بچنە ناو رواندز بۆ رووماڵكردنی هەواڵی خۆپیشاندانەكە