خۆپیشاندەران گەیشتنە سەرای ئازادی

خۆپیشاندەرانی سلێمانی گەیشتنە سەرای سلێمانی و هۆكاری گواستنەوەی خۆپیشاندانەكانیش بۆ سەرای سلێمانی ئاشكرادەكەن.

خۆپیشاندەرانی شاری سلێمانی دوای ئەوەی لە بەردەم پەروەوردەی ڕۆژئاواوە ئاڕاستەی خۆپیشاندانەكەیان گۆڕی گەیشتنە سەرای سلێمانی و زۆرینەی كاسبكاران و دووكاندارانی ناوبازاڕیش دووكانەكانیان داخست و چوونە پاڵ خۆپیشاندەران.

پەیامنێری "سپی" لە بەردەركی سەراوە پێی ڕاگەیاندین خۆپیشاندەران ڕایانگەیاندووە بۆیە ئاڕاستەی خۆپیشاندانەكەیان گۆڕیوە بۆ بەردەم سەرای سلێمانی، چونكە بە وتەی ئەوان ماوەی چەند ساڵە خۆپیشاندان لە بەردەركی سەرا "قەدەغە كراوە" و ئێستا دەیانەوێت ئەو بەربەستە بشكێنن.







AM:11:41:18/12/2017