خۆپیشاندەران چوونە ناو بینای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و ناحیەی سەنگەسەر

كەمێك پێش ئێستا خۆپیشاندەران لە سەنگەسەر چوونەتە ناو بینای پۆلیس و بەڕێوەبەرایەتی ناحییەكە.

كەمێك لەمەوبەر ئاڕاستەی خۆپیشاندانەكانی سەنگەسەر گۆڕا بەرەو دام و دەزگا حكومیەكان و خۆپیشاندەران چوونەتە ناو بینای پۆلیس و بەڕێوەبەرایەتی ناحییەكە.
چەند شایەتحاڵێك ڕایانگەیان "دەنگی تەقە بیستراوە و لە ئێستادا خۆپیشاندان لە ناحییەكە بەردەوامە".

ئەمڕۆ، خۆپیشاندان لە "سلێمانی، هەڵەبجە، ڕەواندوز، کەلار، تەقتەق، ڕانیە، چەمچەماڵ، کۆیە، سەیدسادق، قەڵادزێ، تەکیە)" ئەنجامدرا و تا ئێستاش خۆپیشاندان بەردەوامە.




PM:12:36:18/12/2017