حکومەتی هەرێم لەدرەنگانێکی شەو لەسەر خۆپیشاندانەکان هاتە دەنگ و راگەیاند" قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و مافه‌و داواكاریی هاووڵاتیان بۆ ئه‌نجامدانی توندوتیژی و زیانگه‌یاندن به مڵك و ماڵی هاووڵاتیان و نانه‌وه‌ی پشێوی و تێكدانی ئارامی و سه‌قامگیری، بەهیچ شێوەیەک قبوڵناکرێت.
ئەمشەو ١٨ ی کانونی یەکەم حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆپیشاندان به مافێكی ڕه‌وای هاووڵاتیان ده‌زانێت و هه‌میشه به‌رگری له‌و مافه كردووه و به‌رگری لێده‌كات، به‌ڵام به‌نیگه‌رانییه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و كرده‌وه ناشارستانی و توندوتیژانه‌ی ئه‌مڕۆ له چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كی كوردستان به‌تایبه‌تی له سنووری پارێزگای سلێمانی ڕوویاندا كه ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانگه حكوومییه‌كان و باره‌گه حیزبییه‌كانی كرده ئامانج و وێڕای لێكه‌وتنه‌وه‌ی چه‌ند بریندارێك، مڵك و ماڵی هاووڵاتیانیش تیایدا زیانیان به‌ركه‌وت".
هەروەها لە راگەیاندراوەکەی حکومەتدا هاتووە "خۆپیشاندانی ئارام و شارستانی بۆ داواكردنی مافه‌كان له چوارچێوه‌ی یاسادا، كارێكی دیموكراسیانه‌ی به ته‌واوی ڕێگه‌پێدراوه، به‌ڵام قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و مافه‌و داواكاریی هاووڵاتیان بۆ ئه‌نجامدانی توندوتیژی و زیانگه‌یاندن به مڵك و ماڵی هاووڵاتیان و نانه‌وه‌ی پشێوی و تێكدانی ئارامی و سه‌قامگیری، به‌تایبه‌تیش له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان به دۆخێكی دژوار‌دا تێده‌په‌ڕێت و له چه‌ندین لاوه ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیی تێكدان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كیانه سیاسی و ده‌ستوورییه‌كه‌ی بۆته‌وه، هیچ سوود و خزمه‌تێك به كه‌س ناگه‌یه‌نێت، نه‌یارانی كوردستان نه‌بێت، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ ناكرێت".
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە "داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌ت ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی شارستانی و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كاندا بكه‌ن و سه‌ر و سامان و ئاسایش و سه‌قامگیریی هاووڵاتیان بپارێزن، ڕێگه‌ش نه‌درێت خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌كان بۆ هیچ مه‌رامێك و له هیچ لایه‌نێكه‌وه بقۆزرێنه‌وه و سه‌رپێچیكاران ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی بكرێنه‌وه".