ووردەكاری خۆپیشاندانەكەی سلێمانی

لە شاری سلێمانی خۆپیشاندان بەردەوامە و ڕێگا نادرێت خۆپیشاندەران بچنە سەرای سلێمانی.

پەیامنێری "سپی" لە شاری سلێمانیەوە ڕایگەیاند خۆپیشاندان لە شاری سلێمانی بەردەوامی هەیە و خۆپیشاندەران دەیانەوێت بچنە سەرای سلێمانی".

ئەو خۆپیشاندەرانە كە لە سەرجەم كۆڵانەكانی كە دەچنەوە سەرا بڵاوبوونەتەوە چەند جارێك هەوڵیان داوە بچنە سەرای سلێمانی بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە تەقە بەسەر خۆپیشاندەراندا دەكرێت و بۆمبی فرمیچسك ڕێژ بەكار هێنراوە بۆ دوورخستنەوەی خۆپیشاندەران لە سەرای ئازادی.

خۆپیشاندانی ئەمڕۆش وەك رۆژانی رابردوو دروشمی خۆپیشاندان چاككردنی خزمەتگوزاریەكان و پێدانی مووچەی تەواوی مووچەخۆران و  دژایەتیكردنی گەندەڵی و لێپرسینەوە لە گەندەڵكاران، دروشمی رووخانی ئەم حكومەتەش یەكێكە لەداواكارییەكانی تری خۆپیشاندەر.




PM:12:50:19/12/2017