ڕێكاری یاسایی دژی شاسوار عەبدولواحید دەگیرێتەبەر

سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان داوا لە دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی دەكات، بەتۆمەتی هاندانی خۆپیشاندان رێكاری یاسایی لە دژی شاسوار عەبدولواحید بگرنەبەر. 

بە پێی نوسراوی ژمارە ( 744 )ی داواكاری گشتی هەرێم كە ئەمڕۆ 19ی كانونی یەكەم دەرچووە، داوای لە دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی كردووە كە بە پێی یاسای داواكاری گشتی ژمارە 159 ی ساڵی 1979 بفەرموون بۆ گرتنەبەری رێكاری یاسایی پێویست دژی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ.

لەبەشێكی دیكەی ئەو نوسراوەدا هاتووە "شاسوار عەبدولواحید هانی خەڵكی داوە بۆ خۆپیشاندان و جووڵە پێكردنیان و لە ئەنجامدا ئەم خۆپێشاندانەش دەرئەنجامی خراپی لێكەوتۆتەوە".




PM:01:52:19/12/2017