بەپەلە.. بەتەقەكردن بڵاوە بە خۆپیشاندەرانی سلێمانی كرا

پاش ئەوەی ژمارەیەك بەرچاو لە هاوڵاتیان لەبەر دەم دەركی سەرای سلێمانی خۆپیشاندانیان دەستپێكرد، هێزە ئەمنییەكان بۆ بڵاوەكردن بە خۆپیشاندەران تەقەیان بەسەردا دەكەن.

پەیامنێری سپی لە دەركی سەرای سلێمانییەوە رایگەیاند هێزە ئەمنییەكان بە فیشەكی پلاستیكی‌و گازی فرمێسك رێژ‌و تەقەكردن بەئاسمان بڵاوەیان بە خۆپیشاندەرانی دەركی سەرا كرد.

بەپێی زانیارییەكان لە ئەنجامی بەركەوتنی گازی فرمێسك رێژ ژمارەیەك خۆپیشاندەر توشی تەنگە نەفەسی بوون.




PM:02:10:19/12/2017