وەزارەتی پێشمەرگە دوابڕیاری لەسەر پاشەكەوتی موچەدا

وەزارەتی پێشمەرگە دوا بڕیاری لەسەر پاشەكەوتی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگەداو پاشەكەوتەكەش لەپێشمەرگەیەكی ئاساییەوە دەستپێدەكات تا بەرزترین پلە.

ئەمڕۆ سێشەممە 19ی كانوونی یەكەمی 2017، میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە، "وەزارەتی پێشمەرگە بۆ دوا بڕیار لەسەر پاشكەوتی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە كۆبوەتەوە و لەكۆبوونەوەكەشدا بڕیار لەپاشەكەوتی مووچەی پێشمەرگە دراوە كە لەپێشمەرگەیەكی ئاساییەوە تا باڵاترین ئەفسەری دەستپێدەكات و رێژەكەش لە نێوان 20% بۆ 46%."

پاشكەوتی مووچەی پێشمەرگە بەمشێوەیە دەبێت:

(پ.م): 20% 

جندی الاول: 26%

ن.ع/ 30%

عەریف/ 34%

ر.ع 37%

ن.چ/8: 41%

ن.چ/5،6،7: 42%

ن.چ/4: 43%

ن.چ/3،2: 44%

ن.چ/1،د.م: 46%

مولازم: 33%

مولامی یەك: 38%

نەقیب: 41%

رائید: 42%

موقەدەم: 43%

عەقید:44%

عەمید:45%




PM:02:43:19/12/2017