دژە تیرۆر ڕوونكردنەوەیەكی بەپەلەی بڵاوكردەوە

دژە تیرۆر ڕوونكردنەوەیەك بڵاوكردەكاتەوە ڕایدەگەیەنێت " هێزی‌ دژە تیرۆر بەهیچ شێوەیەك بەشداریی دەستگیركردنی‌ كارمەندانی‌ NRT نەكردوە".

پۆڵاد تاڵەبانی،‌ بەرپرسی‌ بەشی‌ جوڵەی‌ هێزەكانی‌ دژەتیرۆر لەڕونكردنەوەیەكدا كە لەئەكاونتی‌ تایبەتی‌ خۆی‌ بڵاویكردۆتەوە ڕایگەیاندوە، "لێرەوە دەمەوێت هەموو هاوڵاتیان ئاگاداربكەنەوە كە هێزی‌ دژە تیرۆر بەهیچ شێوەیەك بەشداریی دەستگیركردنی‌ كارمەندانی‌ NRT نەكردوە".

بەرپرسەكەی‌ دژە تیرۆر جەختی‌ لەسەر ئەوەشكردۆتەوە، هێزەكانی‌ دژە تیرۆر بەهیچ شێوەیەك لەبارەگاكانی‌ خۆیان نەهاتونەتە دەرەوە بۆ ناوشار و دەڵێت "ئەو هێزەی‌ لەناو شاردایە، پۆلیس و ئاسایش و هێزەكانی‌ سواتی‌ ئاسایشە، بۆیە تكاتان لێدەكەم تۆمەتی‌ درۆ بۆ هێزی‌ دژە تیرۆر دروست مەكەن".




AM:11:03:20/12/2017