بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كشانه‌وه‌ی خۆیان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند و دەڵێن "كه ده‌سه‌ڵاتداران به‌هۆی عه‌قڵیه‌ت و شكستی فۆرمیی حكومڕانیان هه‌رَیمیان توشی قه‌یرانیكی گه‌وره‌ی ئابوری و دارایی كرد".
کەمێک لەمەوبەر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا كشانه‌وه‌ی خۆیان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه به‌شداریكردنیان له حكومه‌تی بنكه فراوانی كابینه‌ی هه‌شت، "پێویستیه‌كی قۆناغه‌كه بوو، بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی سیسته‌می حوكمڕانی له‌هه‌رێمی كوردستان و پرۆسه‌ی سیاسی راست بكرێته‌وه و رۆڵێكی كاریگه‌رمان له‌پرسی چاكسازی و ریشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم به‌شێوازێكی به‌رفراوان درێژه‌یاندا به گه‌نده‌ڵی سیاسی، یاسایی، ئابوری و دارایی و ،هه‌روه‌ها به‌ده‌ر له یاساكان ماوه‌ی دووساڵی تریان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم درێژكردوه و، دواتر په‌رله‌مانی كوردستانیان په‌كخست و كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێمیان ئیفلیج كرد، وه‌ك هه‌میشه شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌یان قبوڵ نه‌كرد وه ئاماده‌ش نه‌بوون چاكسازی راسته‌قینه ئه‌نجام بدرێت".
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
جه‌ماوه‌ری كوردستان
پارته سیاسیه‌كان
هه‌ڵسوڕاوو كادر‌و ئه‌ندامان و ده‌نگده‌ران
ئێمه كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پاش چه‌ندین ساڵ له خه‌بات له‌پێناو به‌رپاكردنی حوكمێكی ره‌شید و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و چه‌سپاندنی شه‌فافیه‌ت و گۆڕینی سیسته‌می حوكمڕانی و نوسینه‌وه‌ی ده‌ستورویكخستن و به‌سیسته‌م كردنی دامه‌زراوه‌كانی حوكمڕانی به‌گشتی وهێزه‌كانی پیشمه‌رگه و ئاسایش به‌تایبه‌تی و دروستكردنی كۆده‌نگی نیشتمانی وه خزمه‌ت كردنی هاوڵاتیان، وه بێلایه‌نكردنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بۆپاراستنی ماف و ئازادییه‌كانی هاولاتیانی كوردستان .
به‌شداریكردنی گۆران و كۆمه‌ڵ له‌حكومه‌تی بنكه فراوانی كابینه‌ی هه‌شت، پێویستیه‌كی قۆناغه‌كه بوو، بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی سیسته‌می حوكمڕانی له‌هه‌رێمی كوردستان و پرۆسه‌ی سیاسی راست بكرێته‌وه‌و رۆڵێكی كاریگه‌رمان له‌پرسی چاكسازی و ریشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵی له‌هه‌رێمی كوردستان هه بێت.
لێره‌دا پێویسته ئه‌و راستیه بیربخه‌ینه‌وه، كه ده‌سه‌ڵات دارانی هه‌رێم به‌شێوازێكی به‌رفراوان درێژه‌یاندا به گه‌نده‌ڵی سیاسی، یاسایی، ئابوری و دارایی و ،هه‌روه‌ها به‌ده‌ر له یاساكان ماوه‌ی دووساڵی تریان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم درێژكردوه و، دواتر په‌رله‌مانی كوردستانیان په‌كخست و كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێمیان ئیفلیج كرد، وه‌ك هه‌میشه شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌یان قبول نه‌كرد وه ئاماده‌ش نه‌بون چاكسازی راسته‌قینه ئه‌نجام بدریت .
ده‌سه‌ڵاتداران به‌هۆی عه‌قڵیه‌ت و شكستی فۆرمیی حكومڕانیان هه‌رَیمیان توشی قه‌یرانیكی گه‌وره‌ی ئابوری و دارایی كرد، دواجاربه‌هۆی سیاسه‌تی نا واقیعی و عینادی، هه‌ڵه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم كوردستانیان توشی شكست و هه‌ره‌سێكی مێژوویی، سیاسی، سه‌ربازی، مه‌عنه‌وی، جه‌ماوه‌ری، ئابووری و دارایی كرد.
له‌دوای ڕووداوه‌كانی پاش ریفراندۆم، ویستمان ده‌رفه‌تێك بده‌ین تاكو ده‌سه‌ڵات به‌ده‌م ئه‌ركی قۆناغه كه‌وه بێت و حكومه‌تێكی كاتی دابمه‌زرێنین بۆئه‌وه‌ی ئیداره‌ی گفتوگۆیه‌كی سه‌ركه‌وتوو له‌گه‌ڵ به‌غداد بدات و كار بۆ چاككردنی مووچه و بژێوی خه‌ڵكی بكات و ئاماده‌كاریی بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد بكات، دوایی پاككردنه‌وه‌ی لیستی ده‌نگده‌ران له‌سه‌دان هه‌زار ده‌نگی ساخته، به‌ڵام پاش چه‌ند مانگێك له چاوه‌ڕوانی ده‌ئه‌رنجام بێ ئومێد بوین له مانه‌وه له‌م حكومه‌ته‌دا و ئه‌م بڕیاره‌شمان پێشتر له‌لایه‌ن هه‌ردوو لاوه وه‌رگیراوه له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه به پێویستمان زانی دوای بخه‌ین، بۆیه ڕایده‌گه‌یه‌نین:
1. كشانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
2. له ئیستاشدا به‌پێویستی ده‌زانین ئه‌م حكومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و حكومه‌تێكی كاتی پێكبهێنرێت.
3. پشتیوانی له هه‌موو داوا و داخوازییه ره‌واكانی خۆپیشان ده‌ران ده‌كه‌ین له چوارچێوه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی بێ توند‌و تیژی.
4. هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایشی ناوخۆ به‌رپرسیارن له پاراستنی گیانی خۆپیشانده‌ران و هیچ پاساوێك نییه بۆ گرتن و ئازاردان و كوشتنی خۆپیشانده‌ران، هه‌ر لێره‌وه داوا ده‌كه‌ین هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر خۆپیشاندان ده‌ستگیر كراون ئازاد بكرێن. هاوكات دیارده‌ی سوتاندنی بنكه و باره‌گای حكومی و حیزبی ئیدانه ده‌كه‌ین و به‌كارێكی ناشارستانی ده‌زانین.
5. هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك له كوردستان بێ پاككردنه‌وه‌ی لیستی ده‌نگده‌ران هیچ ماهیه‌ت و نرخێكی نییه و پێشتر ئه‌نجامه‌كه‌ی مسۆگه‌ر كراوه!
بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی گه‌له‌كه‌مان وه تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه له خه‌باتی مه‌ده‌نی به‌رده‌وام ده‌بین بۆ به‌دیهێنانی ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر و ئازاد و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد به‌پێی ده‌ستور و له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه مادده‌ی 140 و هه‌موو فشارێك ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد، و حكومه‌ت ناچاره مل بدات بۆ داخوازیه ڕه‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان، وه ئه‌مه‌ش ده‌كه‌ینه سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێی سیاسی ، وه كۆكردنه‌وه‌ی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان له هاوپه‌یمانی و به‌ره‌یه‌كدا به ئه‌ركێكی هه‌نوكه‌یی ئه‌مڕۆ ده‌زانین.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان
20 / 12 /2017