مامۆستایانی ناڕازی ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌جێ گرفته‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت "خۆپیشاندان و فشاری مه‌ده‌نیانه له نزیكترین كاتدا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه".
مامۆستایانی ناڕازی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا" نێردراوه رایانگه‌یاندووه، ئه‌وان بۆ گه‌یاندنی خواست و داواكانیان له هه‌موو ده‌رگاكانی داوه و هۆشدارییان داوه كه به‌دیلی شێوازی ئاشتییانه توندوتیژییه، خه‌ڵكیش رۆژێك دێت په‌تی ئارامی ده‌پسێ، ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه "له ئێستاشدا كه بارودۆخ گه‌شتۆته ئه‌م ڕۆژه لوله‌ی تفه‌نگیان كردۆته سنگی خۆپیشانده‌ران،حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات لێی به‌رپرسیاره".
مامۆستایانی ناڕازی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی شاری ڕانیه و كه‌سوكاری كوژراوه‌كان ده‌كه‌ن و هیوای چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازن و ئیدانه‌ی توندوتیژی دژی خۆپیشانده‌ران و كوشتنی خۆپیشانده‌ران و ده‌ستگیركردنیان ده‌كه‌ن.
مامۆستایانی ناڕازی داوا له مامۆستایان ده‌كه‌ن به‌رده‌وام بن له ڕاگرتنی ده‌وام و بایكۆت، داواش له حكومه‌ت ده‌كه‌ن په‌له بكات له هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هه‌نگاوی هه‌یه، ئه‌گه‌ریش نا با واز بێنن و حكومه‌ت هه‌ڵوه‌شێننه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا مامۆستایانی ناڕازی داوای ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی ده‌ستگیركراوه‌كان ده‌كه‌ن و له‌هه‌مانكاتیشدا داوا ده‌كه‌ن ڕێگه بده‌ن خۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه ده‌ست پێبكاته‌وه و هێز و چه‌كداره‌كان له ناوشاره‌كان بكشێننه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن "به‌دڵنیایه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌جێ گرفته‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت خۆپیشاندان و فشاری مه‌ده‌نیانه له نزیكترین كاتدا سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه بۆ وه‌رزی دووه‌م هه‌ر له‌سه‌ره‌تای وه‌رزه‌وه بایكۆتی گشتی به فه‌رمی له كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕاده‌گه‌یه‌نین".