به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند، ره‌وشی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی ئاسایی بووه‌ته‌وه‌و كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتیمانیش له شه‌ش بۆ حه‌وت كاتژمێر ده‌بێت.
سالار حسامه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: به‌هۆی كوژانه‌وه‌ی وێستگه‌ی غازی چه‌مچه‌ماڵه‌وه له رۆژانی رابردوودا تاڕاده‌یه‌ك شێواوی له‌دابه‌شكردنی ره‌وشی كاره‌بادا هه‌بوو، به‌ڵام له‌ئێستادا دابه‌شكردنی كاره‌با ئاسایی بووه‌ته‌وه.
سالار حیسامه‌دین وتیشی "به‌هه‌مان به‌رنامه‌ی پێشوو كاره‌بای نیشتمانی ده‌ده‌ین به هاوڵاتیان كه‌له شه‌و و رۆژێكدا شه‌ش بۆ حه‌وت كاتژمێره، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌مان بۆ كارپێكردنی موه‌لیده‌كانیش داناوه كه به‌پێی خشته‌ی دیاریكراو كاره‌با بده‌ن به هاوڵاتیان".
له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه له سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، وێستگه‌ی كاره‌بای غازی چه‌مچه‌ماڵ كوژێندرایه‌وه به‌م هۆیه‌وه كاره‌بای نیشتمانی كه‌می كرد.