بڕیارە سبەینێ دابەشكردنی نەوت لە مەڵبەندی دوو نێو شاری سلێمانی دەست پێبكات و چەند گەڕەکێک نەوت وەردەگرن.
محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری فەرمانگەی نەوت و كانزاكان لە سلێمانی رایگەیاند سبەینێ چوارشەممە لە گەڕەكەكانی مەڵبەندی دووی سلێمانی نەوتی سپی دابەش دەكرێت.
روونیشیكردەوە كە سبەینێ دابەشكردنی نەوت لە گەڕەكەكانی ئیبراهیم پاشا، ئیبراهیم ئەحمەد، ئازادی دوو، مامە یارە، مەلكەندی، گوێزەی تازە و تویمەلیكی دوو بەڕێوەدەچێت.