بەرپرسێی میدیای گۆڕان لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

بەرپرسی میدیاکانی گۆران لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و کەسێکی دیکە لەشوێنی دانرا.

سەرچاوەیەکی باڵا لە بزووتنەوەی گۆڕان بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "عەبدولڕەزاق شەریف، بەرپرسی تۆڕی میدیای گۆڕان لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و د ئاکۆ محەمەد، بەکاتی جێگەی گرتۆتەوە تا میدیای گۆڕان ڕێکدەخرێتەوە".

بەگوێرەی زانیاریەکان بریارەکە لەلایەن عومەری سەید عەلی، ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانەو سەرپەرشتیاری میدیای گۆڕانەوە دراوە و عەبدولرەزاق شەریف ئەمرۆ سەفەری کردووە".

تۆڕی میدیایی گۆڕان لە کەناڵێک و دوو وێبسایت و رادیۆیەک پێکدێت و بنچینەی دروستبوونی لە کۆمپانیای وشەوەیە کە نەوشیروان موستەفا دوای جیابوونەوەی لە یەکێتی دروستی کرد.




PM:09:17:28/12/2017