هەفتەیەک پشوو راگەیەندرا

خوێندگاکان بۆ ماوەی هەفتەیەک دەکرێتە پشوو، لە ١٦ کانوونی دووەمەوە تا ٢٣ ی کانوونی دووەم دەکرێتە پشوو.
 
بەکر محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " لە رۆژی 16ی کانوونی دووەمی 2018 هەتاوەکو 23ی کانوونی دووەم 2018 پشووی کۆتایی وەرزە لە سەرجەم خوێندنگاکان".

سەبارەت دەستپێکردنی دەوام لە دوای پشووی سەری ساڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی دەڵێت "لە 3ی کانوونی دووەمی 2018 دەوام لە خوێندنگاکان دەستپێدەکاتەوە و ئامادەکاری دەکرێت بۆ دەسپێکردنی تاقیکردنەوەکان لە رۆژی 7ی کانوونی دووەمی 2018".




PM:12:03:30/12/2017