ئەردۆغان هەڕەشەی‌ داگیركردنی‌ كوردستان دەكات

سەرۆك كۆماری‌ توركیا هەڕەشە لەڕۆژئاوای‌ كوردستان دەكات و ڕایدەگەیەنێت، "وەكو چۆن ڕوبەڕوی‌ پەكەكەو داعش بوینەوە لە 2018دا دەچینە ڕۆژئاوای‌ كوردستان و ڕوبەڕوی‌ یەپەگە دەبینەوە".

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری‌ توركیا كۆتا وتاری‌ ساڵی‌ 2017 پێشكەشكرد و هێرشی‌ توندی‌ كردەسەر پەكەكەو ڕۆژئاوای‌ كوردستان جەختیكردەوە، "لە2018دا سوپای‌ توركیا دەچێتە باكوری‌ سوریا (ڕۆژئاوای‌ كوردستان)".

ئەردۆغان لەكۆنگرەی لقی پارتەكەی‌ لەناوچەی‌ "قەستمۆن"ی لەباكوری توركیا وتیشی "بڕیارمانداوە وەكو چۆن پەكەكەو داعش لای‌ ئێمە گروپێكی‌ تیرۆریستین و ڕوبەڕویان بوینەوە، هەر ئاوا دەچینە ڕۆژئای‌ كوردستان و ڕوبەڕوی‌ یەپەگە دەبینەوە".





PM:02:01:31/12/2017