پیرۆزبایی سپی
بەبۆنەی جهێشتنی ساڵی رابردوو و هاتنی ساڵی نوێوە، ستافی دەزگای سپی پیرۆزباییەکی گەرم لە خەڵکی کوردستان دەکات.
بەو بۆنەیەوە رۆژنامەنووسانی سپی هیوادارن ساڵی ٢٠١٨ ساڵێک بێت سەرشانی هاولآتیانی کوردستان سووکتربێت لە ساڵی ٢٠١٧ ەو ساڵی کەمبوونەوەی ئاستەنگە ئابوری و سیاسیەکان بێت، هەروەها ساڵی گەڕانەوەی دادوەری و باشبوونی دۆخی گشتی خەڵکی کوردستان و کەمبوونەوەی هەموو ئەو مەینەتی و فشارانە بێت کە چەندان ساڵە بەهۆی ستەم و خراپ ئیدارەدانی ئەم ولآتەوە دووچاری هاتووە.
ساڵی نوێتان پیرۆزبێت..
سپی
PM:07:11:31/12/2017