سبەینێ نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت

سبەینێ سێ شەممە لەسەنتەری شاری سلێمانی پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی دەستپێدەكاتەوەو بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانیش ناوی ئەو شوێنانە ئاشكرا دەكات كە نەوتیان بەسەر دابەشدەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردۆتەوە، سبەینێ 2ی كانونی دووەمی 2018، نەوت لەناو شاری سلێمانی (مەڵبەندی دوو) لەعەلوە كۆنەكەوە بۆ لای مزگەوتی عەلی كەمال رەوانە دەكرێت، لەهەمان كاتیشدا نەوت بۆ قەزای شارەزوور دەنێردرێت. 




PM:08:20:01/01/2018