بەوێنە...بەفربارین چەند ناوچەیەكی هەرێم گرتەوە

شەپۆلێكی بەفر و باران سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و لەسنوری حاجی ئۆمەران 15 سم بەفر باریوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، تاوەكو بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە رێكەوتی 2ی كانوونی دووەمی 2018، 15 سم بەفر لە حاجی ئۆمەران باریوە.

سەرەڕای بارینی بەفر لە سنوری حاجی ئۆمەران، لە چەندین ناوچەی دیكەی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەفر بارین دەستی پێكردووە بە ڕێژەی جیا جیا بەڵام لە زۆرینەی ناوچەكان باران دەبارێت

بەگوێرەی پێشبینیەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسیش سبەینێ ٣ی كانوونی دووەم، كەشناسی ئاماژەی ئاسمانی شارەكانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت، لە هەندێك ناوچەی شاخاویشدا تەم دروست دەبێت و پلەكانی گەرما دابەزێت و لە نێوان (٣ بۆ ١٤) پلەی سیلیزیدا بێت.




PM:12:22:02/01/2018